سەپاندنی حوکمی ئێعدامی ژینگەوانی کرماشانی ناڕەزایەتیی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەدواوە بوو

11:35 - 29 بەفرانبار 2721

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پاش پشتڕاستکردنەوەی سەپاندنی حوکمی لە سێدارەدانی "بروومەند نەجەفی" ژینگەوانی کرماشانی لەلایەن دیوانی باڵای وڵات، ئەو حوکمە ناڕەزایەتیی ژمارەیەک لە کاربەرانی تویتێر و وەرزشوانانی لێ کەوتەوە.

 بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە وەڕێخستنی هەشتەگی " چاوەکانی گیانلەبەرانی ژینگەی وڵاتەکەمان، نیگەرانی ژینگەوانە کرماشانییەکەیە"؛ دژایەتیی خۆیان لەمەڕ لە سێدارەدانی ئەو ژینگەوانە دەربڕی.

عەلی دایی ڕاهێنەری فووتباڵ لە ستۆریی ئینیستاگرامی شەخسیی خۆیدا، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو ژینگەوانە کرماشانییە، ناڕەزایەتیی خۆی بەنیسبەت ئەو حوکمە  ڕاگەیاندووە.

هەروەها یاریزانی کورد وریا غەفووری، لە توویتێری خۆیدا، ئەو هەشتەکەی بڵاو کردووەتەوە و لە ژێر هەشتەکە نووسیوویەتی "نا بۆ سێدارەدانی بروومەند نەجەفی".

ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ساڵی ٩٩، لە ئاکامی تێکهەڵچوونی ٤ ڕاوچیی نایاسایی لەگەڵ ژینگەوانەکان لە ناوچەی پارێزراوی بێستوونی کرماشان، یەکێک لە ڕاوچییەکان بریندار و دواتر گیانی لەدەست دابوو.

حەوتووی ڕابردووحوکمی لەسێدارەدانی "بروومەند نەجەفی" لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرابووە.