سەوڵاوا؛ ئەندامێکی سپای پاسداران لەلایەن کەسانێکی نەناسراو کوژرا

11:37 - 31 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، "قارەمان شەهیدی" ئەندامی سپای پاسداران خەڵکی گوندی "سوورەتوو"ی شاری سەوڵاوا بە تەقەی کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئەندامەی سپای پاسداران کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە نزیک باغەکەی خۆی لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە تەقەی لێکراوە.

جەنازەی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران ڕەوانەی پزیشکیی یاسایی مەریوان کراوە.

هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنەک بەرپرسایەتیی کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان لە ئەستۆ نەگرتووە.