سەوڵاوا؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا

10:46 - 12 رێبەندان 2721

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چیاکۆ کەریمی" تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی "حەسەن" و خەڵکی گوندی "دگاگا" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە شوێنێک بە ناوی "کەمەڕاو" دەسڕێژییان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: "ئەو هاووڵاتییە بەبێ ئەوەی شتی قاچاخی پێ بێت لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێ کراوە؛ ئەو هاووڵاتییە لەلای سکیەوە بە توندی بریندار بووە".

"چیاکۆ کەریمی" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی چەمرانی سەوڵاوا ڕاگوێزراوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.