سەلاسی باوەجانی؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ڕەجەوی بریندار کرا

10:22 - 20 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "زاهید قادرنژاد" کوڕی "والی" و خەڵکی گوندی "بانی هەوێ" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ڕەجەویی ئەو شارە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە.

"زاهید قادرنژاد" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا.