سەلاحەدین ئەحمەدی و ئومید مورادی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

11:47 - 17 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوکانی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا  و خەڵکی گوندی سینگان" و "ئومید مورادی" کوڕی قادر خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، "سەلاحەدین ئەحمەدی" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕ، "ئومید مورادی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە نزیک گوندی "قەزەناوێـ"ـی شنۆ دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری گیران و تۆمەت دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک ورد لە بەردەستدا نییە.