سەلاحەدین ئەحمەدی بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا

12:42 - 18 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاحەدین ئەحمەدی" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی "سینگانـ"ـی شنۆ، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی شنۆ ئازاد کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ  بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، "سەلاحەدین ئەحمەدی" بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.