سەلاح سورخی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) دەسبەسەرکرا

12:18 - 11 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، سەلاح سورخی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە فەرهەنگییە،هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسیی ناوبراو وەک موبایل، هارد، سیم کارت و بەڵگەی شەخسی داگرتووە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، سەلاح سورخی بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سەقز کراوە و پاش سەردانی ئەو ناوەندە و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرهەنگییانی سەقز ئازاد کرابوو.