سەلاح حاجی میرزایی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان دەسبەسەر کرا

17:11 - 26 جۆزەردان 2722

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، سەلاح حاجی میرزایی، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سنە و کەڵاتەرزان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو چالاکە سێنفییە پاش دەسبەسەری بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

مامۆستایانی سنەیی سەرەڕای بەربڵاوبوونەوەی هێزی ئەمنییەتی و گاردی دژە شۆڕش لە شاری سنە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان لەمەڕ جێبەجێنەکردنی مافەکانیان، لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهینانی ئەو شارە بەڕێوە برد.

لەو پەیوەندییەدا، هەتا ئێستا ١٨ ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زیویە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، پێنج ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.