سەقز/نمایش کردنی شانۆی \"ژینگە پارێزان\" و دامەزرانی ئەنجومەنی \"پاراستنی ژینگە\"

19:14 - 27 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: گروپی شانۆی ئاناهایتا لە شاری سەقز، لە داوێنی (كیوە رەش)ی ئەو شارە، شانۆیەکی لە ژێر ناوی \"ژینگە پارێزان\" نمایش کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گروپی شانۆیی ئاناهیتا بە سەرپەرستی و دەرهێنەریی هیوا ئەسەدبەیگی و بە مەبەستی برەودان بە فەرهەنگی ژینگە دۆستی لە داوێنی چیای کێوە ڕەش و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی شاری سەقز شانۆیاکیان ساز کرد.

بەڕێوەبەرانی ئەو شانۆیە ئامانجیان لە سازکردنی ئەو شانۆیە بۆ فەرهەنگ سازی لەمەڕ پاراستنی ژینگە و سروشت لە نێو هاووڵاتییان و بەتایبەت لە نێو منداڵاند اگەڕاندۆتەوە.

لەو شانۆیەدا پیدرام نیلووفەری، سارۆ کەریمی، هیوا ئەسەدبەیگی، فەرشاد مەهدەویان، سیرووس ئەمینی، نەوید خوداشناس ،هەژیر سەبرجوو، شاهۆ سوڵتانی وەکو وئەکتەر رۆلیان بینیوە.

لەو رێوڕەسمەدا کە ژمارەیەک لە شاخەوانان و ژینگەپاریزانی شاری سەقز ئامادە بوون، هاوکات ئەنجومەنی \"پاراستنی ژینگە\"ی شاری سەقز دامەزرا و چالاکییەکانی خۆی لە راستای پاراستنی ژینگە و سروشت‌دا دەست پێ‌کرد.