سەقز/كردنەوەی پیشانگەیەكی وێنە لەلایەن هونەرمەندێكی كوردەوە
14:28 - 12 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: هونەرمەندێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز پیشانگەیەكی تایبەت بە هونەری وێنەكێشان لەو شارە كردەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خەلیل رەحیمپوور هونەرمەندی كورد ئەو پیشانگەیەی لە نگارخانەی ئیدارەی ئیرشادی شاری سەقز كردۆتەوە.
ئەو هونەرمەندە سەقزییە ٥٠ بەرهەمی خۆی كە باس لە پرسە كۆمەڵایەتی و سروشتی كوردستان دەكان خستۆتەبەر چاوی گشتییەوە.
رەحیمپوور هەتا ئێستا بەشداریی لە ٣٠ پیشانگەی كاری گرووپی و تاكە کەسیدا كردووە و هەروەها بە شێوەی بەردەوام لە فستیڤاڵی نەقاشی تاراندا بەشدار بووە و هەروەها دوو پیشانگەشی لەدەرەوەی ئێران كردۆتەوە.
ئەو هونەرمەندە كوردە باسی لەوە كردووە لەداهاتوویەكی نزیكدا ژمارەیەک وركشۆپ بۆ ئۆگرانی ئەو هونەرە بەڕێوە دەبات و ئەو پیشانگەیەی كە ئێستاش كردوویەتەوە هەتا رێكەوتی ١٨ی خاكەلێوە بەردەوام دەبێت.
خەلیل رەحیم پوور ساڵی ١٣٤٥ لەشاری سەقز لەدایك بووە و ماوەی ٣٠ساڵە لەبواری نەقاشیدا چالاکە و ئێستا لەشاری تەورێز نیشتەجێیە و وانەی وێنەكێشان دەڵێتەوە.