سەقز/حوکمی یەک ساڵ زیندانیی بۆ چالاکێکی کرێکاری بڕایەوە

12:18 - 21 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سەقزحوکمی ١ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەداسەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"عوسمان ئیسماعیلی\" چالاکی کرێکاریی کوردستان لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە بە تۆمەتی \"چالاکیی لە بواری مافی کرێکاران و پێوەندی گرتن لەگەڵ هەواڵدەرییەکان\" سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەو حوکمە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز دەرکراوە.

\"29503.jpg\"
عوسمان ئیسماعیلی
سەرچاوەیەک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو بڕیارە، بە کوردپای ڕاگەیاند: عوسمان ئیسماعیلی تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکانیشی درابووە پاڵ، کە بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، لەو تۆمەتە بێبەریی کرا.\"

چەند مانگ پێش ئیستا، عوسمان ئیسماعیلی لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی کوردپا باسی لە دەستبەسەرکردن و هەڕەشە لە هاووڵاتییانی کورد لەبەرەبەری ڕۆژی جیهانی کریکار کردبوو و ئەو کارانەی بە \"فشاری سیستماتیکی ناوەندە ئەمنییەتییەکان\" لە قەڵەم دابوو.

پێشتر عوسمان ئیسماعیلی لە ٨ی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بە دانی بارمتەی ٧٢میلیونی ئازاد کرا.

لينكی پێوەندیدار:
دوو چالاکی کرێکاری کورد دەستبەسەر کران