سەقز/ تەقینەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەكی كردە قوربانی

16:24 - 6 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: لە ئەنجامی تەقینەوەی كەپسوولی گاز لە یەكێک لەئاواییەكانی سەربەر شاری سەقز، چوار ئەندامی بنەماڵەیەك بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥‌ی خەرمانان لەئاوایی \"وزباشكەندی\" تەقینەوەیەكی كەپسوولی گاز رووی دا و بەو هۆیەوە ژن و پیاوێك و دوو منداڵ بریندار بوون.

جەلیل نەوشادی تەمەن ٣٧ ساڵ، زڵێخا شێخی تەمەن ٣٥ ساڵ، چیلا تەمەن ١٢ ساڵ و ژاڵە تەمەن ٢ ساڵان، کە ئەندامانی بنەماڵەیەکن، لەو رووداوەدا بریندار بوون.

سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاویان كردۆتەوە، بە حوكمی ئەوەی باری تەندروستی بریندارەكان خراب بووە، رەوانەی یەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئوستانی كوردستان كراون.

بەپێی ئاماری ناوەندە حكوومەتییەكان، لەئێران ساڵانە نزیك بە هەزار كەس لەئەنجامی تەقینەوەی گاز و هەڵمژینی گازی co2وە گیانیان لەدەست دەدەن .

بەپێی ئاماری پزیشکی دادوەریی وڵاتی ئێران، ساڵ بە ساڵ رێژەی گیان لەدەست دان و بریندارانی رووداوەکانی تەقینەوەی گاز لەئێران روو بە زیاد بوونە.

لەساڵی ١٣٩٢‌دا، ٧١٢ پیاو و ١٥٣ ژن بە هۆی گازگرتوویی و تەقینەوەی گازەوە گیانیان لەدەست داوە.