سەقز؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:02 - 25 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان زاهیدی"، تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی "پیرعومەران" سەر بە سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٨ی بەیانی، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی ئازادیان کردووە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ساڵی ٩٦ گەڕابووە بۆ ئێران.

ئارمان زاهیدی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.