سەقز؛ موحسین شکوهی چالاکی سێنفیی مامۆستایان دەسبەسەر کرا

12:07 - 28 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردان، "موحسین شکوهی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەقز دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە سێنفییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو چالاکە سێنفییە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە".

بە هەژمارکردنی دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە سێنفییە، هەتا ئێستا ٢٤ مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەقز دەسبەسەر کراون.