سەقز؛ سەلاح سورخی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

12:36 - 13 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕ، سەلاح سورخی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو چالاکەی سێنفیی مامۆستایان بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو چالاکە کوردە، دەستیان بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسیی ناوبراو وەک موبایل، هارد، سیم کارت و بەڵگەی شەخسی داگرتبوو.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، سەلاح سورخی بانگهێشتی پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سەقز کرابوو و پاش سەردانی ئەو ناوەندە و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرهەنگییانی سەقز ئازاد کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکەی سێنفیی مامۆستایان زانیارییەک لەبەردەست نییە.