سەقز؛ دوکتور ڕامین نشەستە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:16 - 19 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەر، دوکتور ڕامین نشەستە پزیشکی سەقزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووە سەر دەرمانخانەی "باران" و دکتور ڕامین نشەستەیان بە توندوتیژی دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: ئەو پزیشکە بەهۆی چارەسەری پزیشکی و خزمەتکردن بە خۆپیشاندەران، کە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان پێکرابوون، دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دوکتور ڕامین نشەستە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.