سەقز؛ "دانیال پابەندی" بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا

16:40 - 26 خەزەڵوەر 2722

شەوی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "دانیال پابەندی"١٧ ساڵە کوڕی "بەهمەن" لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە گەڕەکی "کەریم ئاوا"ی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "دانیال پابەندی" لەلای نێوقەدەوە فیشەکی بەرکەوتووە.

تەرمی"دانیال" بۆ نەخۆشخانەی تەئمینی کۆمەڵایەتی سەقز گوازرابووەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی پابەندی کردووە کە بێ ئامادەبوونی خەڵک تەرمی کوڕەکەیان بە خاک بسپێرن.