سەقز؛ خالید کەریم‌نیا لە زیندان ئازاد کرا

10:47 - 16 بەفرانبار 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانبار، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "خالید کەریم‌نیا" ناسراو بە "خالید نارین" خەڵکی شاری سەقز، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هونەرمەندە پاش دوایین هاتنە مەرەخەسییەکەی لە زیندان ئازاد کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانبار، ناوبراو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هونەرمەندە سەقزییە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە سەرۆکایەتی "جەواد مستەفایی" بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بە ٧ مانگ زیندانی تەعزیریی مەحکووم و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوە بۆ مانگێک زیندانی تەعزیری و ٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو، گۆڕدرابوو.

خالید کەریم‌نیا ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سەقز کرابوو و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

لە ماوەی ساڵانی ٩٧ و ٩٨دا، ئەو هاووڵاتییە کوردە چەندین جار بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.