سەقز؛ بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مینایی، جەماڵ عەزیزی و سامان خوسرەوی" خەڵکی گوندی "پیرەومەرانـ"ـی سەقز، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "جەماڵ عەزیزی و سامان خوسرەوی" پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران و "ئەیووب مینایی" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراوە.
لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا مەهجوور" تەمەن ٥٥ ساڵ و "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "ملقەڕنـ"ـی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کە ئامۆزای یەکترن، دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنی ئەو پێنج هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد بە دەست نەهاتووە.