سەعید قادری لە زیندانی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:52 - 26 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعید قادری" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

سەعید قادری ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکان لە سنە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.