سەعدی مەحموودی بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

11:05 - 22 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "سەعدی مەحموودی" کوڕی عومەر خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو هاوولاتییە، پاش ٥٤ ڕۆژ لە دەسبەسەری بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.

سەعدی مەحموودی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پاڕێزەر بێبەری کرابوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو و بە "لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" تۆمەتباریان کردبوو.