سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان، ئاگری چوارشەممە سووری لە کوردستاندا کرایەوە

13:25 - 27 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای هۆشداری و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنی و نیزامییەکان، هاووڵاتییانی کورد بە شێوەی بەرچاو لە شار و ناوچەکانی کوردستان ئاگری (چوارشەممە سووری)یان کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە تێکڕای شارەکانی کوردستان، هاووڵاتییان بە هەڵکردنی ئاگری چوارشەممە سووری، بەرەو پێشوازی نەورۆز و ساڵی نوێوە چوون.

ئێوارەی رۆژی رابردوو لە هەر چوار ئوستانی ئیلام، کرماشان، کوردستان و ئازەربایجان، هاووڵاتییان، سەرەڕای هەڕەشە و فشاری ناوەندە ئەمنی و نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەشدارییان لە رێوڕەسمی ئاگری چوارشەممە سووریدا کرد.

لەماوەی رابردوودا هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئیسلامی، لە زۆربەی شار و ناوچەکاندا بە هاووڵاتییانیان راگەیاندبوو، کە خۆیان لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆز و چوارشەممە سووری، ببوێرن.

لە ساڵانی رابردووشدا، ناوەندە ئەمنییەکان وێڕای بانگێشتی هونەرمەند و گۆرانیبێژانی کورد، هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لە ئەگەری بەشداری کردن لە رێوڕەسمەکانی پەیوەندیدار بە نەورۆزدا، لێدەکردن.

بەڕێوەچوونی بەربڵاوی ئاگری چوارشەممە سووریی ئەمساڵ لە کاتێکدایە، کە تەنانەت لە شارەکانی سەقز و سنە، هەڕەشەی ئەنجامدانی تەقینەوەیان لەکاتی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و چوارشەممە سووری لە نێو هاووڵاتییاندا کردبوو.

بەشێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران، بە دەرکردنی بەیاننامەی فەرمی، داوایان لە هاووڵاتییان کردبوو کە بە پێچەوانەی ویستی حکوومەتی ئیسلامی، بە شێوەی بەرین رێوڕەسمەکانی نەورۆز و چوارشەممە سووری بەڕێوە ببەن.
سنە
\"25457.jpg\"

کرمانشان
\"25459.jpg\"

شنۆ
\"25447.jpg\"

\"25448.jpg\"

کامیاران
\"25449.jpg\"

\"25450.jpg\"

پاوە
\"25451.jpg\"

\"25452.jpg\"

مەهاباد
\"25458.jpg\"

\"25453.jpg\"

پیرانشار
\"25454.jpg\"

\"25455.jpg\"

بوکان
\"25463.jpg\"

سەقز
\"25478.jpg\"

\"25479.jpg\"

قروە
\"25480.jpg\"

\"25481.jpg\"