سەركەوتوانی فستیڤاڵی \"بووكەڵەكانی نیشتمانی دایكایەتی\" لەمەهاباد رێزیان لێگیرا+وێنە

18:25 - 30 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: خاوەن بەرهەمە سەركەوتووەكانی دووەمین فێستیڤاڵی \"بووكەڵەكانی نیشتمانی دایكایەتی\" لەشاری مەهاباد دەستنیشان و خەڵات كران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو فێستیڤاڵە، کە بەمەبەستی زیندوو راگرتنی فەرهەنگ و كولتووری كوردی و خۆجێیی پێکهاتبوو، تێیدا قوتابیانی شاری مەهاباد و دەرووبەریی بەشدار بوون.

\"17953.jpg\"
لەوبارەیەوە بەرپرسی ناوەندی پەروەردەی فیكری منداڵان و مێرمنداڵانی شاری رایگەیاندووە، ئەو فێستیڤاڵە بە بۆنەی حەفتەی میللی منداڵان و هەروەها ئاشنا بوونی قوتابیان لەگەڵ كولتووری كوردەواری و خۆجێیی بەڕێوەچووە.

لەو فێستیڤاڵەدا ٤٨٦ بەرهەم بە دەستی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكە گەیشتبوو، کەلە كۆی ئەو بەرهەمانە ١٥ بەرهەم توانیبووی سەركەوتن بەدەست بێنێت.

بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر جەختیان لەوە كردبوویەوە، كە پێویستە لەئێراندا بووكەڵەی خۆجێیی هەبێت و نەهێڵین بووكەڵەی \"باربی\" بێنە ئێرانەوە.

لەوپێوەندییەدا بەرپرسی كانوونی پەروەردەی فیكریی منداڵانی خۆراسانی جنووبی وتبووی،\"ئوستانەكەمان لەژێر هەڕەشەی فەرهەنگی دایە و بووكەڵەیەكی بیانی زۆر لە فرۆشگاكاندا هەیە\".

ئەو بەرپرسە وێڕای هۆشداری دان بە بازرگانان وتبووی، پێویستە كارگەكان هەوڵ بدەن بووكەڵەی خۆجێیی بە داب و نەریتی ئێرانی دروست بكەن.
\"17950.jpg\"

\"17951.jpg\"

\"17952.jpg\"

\"17949.jpg\"