سەركەوتنی قوتابییانی ئیلامی لەبوارەكانی زانستی و وەرزشیدا

14:04 - 27 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: قوتابییانی كوردی ئوستانی ئیلام توانییان پلەی نایابی زانستی و وەرزشی لەئاستی ئێراندا بەدەست بێنن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كچ و كوڕێكی ئیلامی لە بواری رەكابەرییەكانی فەرهەنگی ـ هونەری قوتابییاندا، لە ئاستی ئێراند پلەی یەكەمیان ابەدەست هێنا.

ئەو قوتابییانە لە رشتەی چیرۆك نووسیدا توانیان ئەو پلە نایابە مسۆگەر بکەن.

\"21563.jpg\"
نەرگس میرحوسێنی و ئێحسان ناسری
ماڵپەڕی زمانحاڵی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئوستانی ئیلام ناوی ئەو دوو قوتابییەی نەرگس میرحوسێنی و ئێحسان ناسری راگەیاندووە.

ژمارەیەك قوتابیی دیكەش توانیویانە بەپێی توانا و داهێنانەكانیان چەندین پلەی دیكەش بەدەشت بێنن.

٣٢یـەمین فستیڤاڵی ركابەرییەكانی هونەری قوتابییانی ئێران لە دوو بەشی كوڕان و كچان لە شاری نەیشابوور بەڕێوە چوو.

زیاتر لە دوو هەزار قوتابیی لەو ركابەرییانەدابەشدارییان كردبوو، كە ئامانج لەو فستیڤاڵەش\"دەرخستنی توانای قوتابییانی داهێنەر و بژاردە و دروستكردنی بواری تایبەت بۆ گەشە و پەروەردەی توانا هونەرییەكان\" راگەیەندراوە.

\"21562.jpg\"
وەحید یاری‌وەند، وەرزشڤانی كورد
لەلایەكی دیكەوە لەفستیڤاڵی وەرزشیی قوتابیانی كوڕ، وەرزشڤانێكی كورد توانی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

وەحید یاری‌وەند لەو ركابەرییەدا کە لەشاری رامسەڕ بەڕێوە چوو، توانی لەنێوان ٢٥٠ وەرزشڤانی كوڕدا ئەو پلەیە بەدەست بێنێت.