سەركەوتنی ٥٤ قوتابیی كورد لە تاقیکردنەوەی سەرتاسەریی (کنکور) ٩٣دا
14:04 - 16 خەرمانان 2714
ئاژانسی كوردپا: سەرەڕای كەمیی ئیمكاناتی پەروەردەیی لەكوردستان، ٥٤ قوتابیی كورد توانیان پلەی زۆر باش لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکانی ئەمساڵدا بەدەست بێنن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پشكی قوتابیانی ئوستانی كوردستان لە پلەكانی ١،٢ و ٣ رەقەمیدا ٢٣٠ كەسە.
لە تاقیکردنەوەی سەرتاسەریی ئەمساڵدا، ٢٤ هەزار قوتابی لە ئوستانی كوردستانەوە و لە قاڵبی پێنج گروپدا بەشدارییان کردبوو، کە بەشدارییەكەیان بە شێوەی \"هەڵسەنگاندن\"ی بووە.
سالار عێرفانینەسب بە شێوەی راستەوخۆ باسی كەمی و نەبوونی ئیمكانات لە سیستەمی پەروەردەیدا نەكردووە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری سەنا شاوەیسی كەلە تاقیکردنەوەی رشتەی بیرکاریدا پلەی ٤٨ی بەدەست هێناوە، گوتوویەتی؛ پێویستە ئاستی سیستەمی پەروەردەیی ئوستانی كوردستان بە مەبەستی سەركەوتنی هەر چی زیاتری قوتابیان باشتر بكرێت.
لە كۆنكووری ئەمساڵدا كیۆمەرس ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی \"بۆڕیەر\"ی سەوڵاوا پلەی ٩ بەدەست هێناوە و سوودابە ئەمیری خەڵكی دێولان لە رشتەی هونەردا پلەی هەشتەمی مسۆگەر کردووە.
ئەو سەركەوتن و بەدەست هێنانەی پلەی دوو رەقەمییەی ٣٢ قوتابیی ئوستانی كوردستان لەحاڵێكدایە كە سەندیكای تاكسیڕانی سنە باسی لە چوونە سەرەوەی كرێی سرویسی هاتووچۆی قوتابخانەكان بۆ ٢٢٠ هەزار تمەن لە ساڵی نوێی خوێندندا كردووە.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٢ كەس لە رشتەی زانستی ئەزموونی، ٥ كەس لەرشتەی زانستی مرۆیی، سێكەس لە گرووپی بیرکاری و زمانی بیانی و ٢ كەسی دیكەش لە گرووپی هونەردا ئەو سەركەوتنەیان بەدەست هێناوە.
لە تاقیکردنەوەی ئەمساڵدا كە لە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕدا بۆ ماوەی سێرۆژ بەڕێوە چوو، هاوكات لە ٣٦٤ شارستان و ١٥ وڵاتی بیانی و بە ئامادەبوونی یەك میلیۆن و ٣١ هەزار و ٣٢٢ بەشداربوو تاقیكارییەكان ئەنجام درا.
لاوترین بەشداری بووی كۆنكوور ناوی مێهرداد سەعیدی خەڵكی بۆكان و لەرشتەی زانستی ئەزموونیدا بوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، پشكی قوتابیانی ئوستانی كوردستان لە پلەكانی ١،٢ و ٣ رەقەمیدا ٢٣٠ كەسە.
لە تاقیکردنەوەی سەرتاسەریی ئەمساڵدا، ٢٤ هەزار قوتابی لە ئوستانی كوردستانەوە و لە قاڵبی پێنج گروپدا بەشدارییان کردبوو، کە بەشدارییەكەیان بە شێوەی \"هەڵسەنگاندن\"ی بووە.
سەرکەوتوانی کۆنکووری ٩٣ سەوڵاوا
رێكەوتی ١٥ی خەرمانان بەرپرسی گشتیی پەروەردە و بارهێنان، لە رێوڕەسمی رێزگرتن لەو قوتابییانەدا، دانی بە كەمیی ئیمكانات لە ئوستانی كوردستاندا ناوە.سالار عێرفانینەسب بە شێوەی راستەوخۆ باسی كەمی و نەبوونی ئیمكانات لە سیستەمی پەروەردەیدا نەكردووە.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری سەنا شاوەیسی كەلە تاقیکردنەوەی رشتەی بیرکاریدا پلەی ٤٨ی بەدەست هێناوە، گوتوویەتی؛ پێویستە ئاستی سیستەمی پەروەردەیی ئوستانی كوردستان بە مەبەستی سەركەوتنی هەر چی زیاتری قوتابیان باشتر بكرێت.
لە كۆنكووری ئەمساڵدا كیۆمەرس ئەحمەدی خەڵكی ئاوایی \"بۆڕیەر\"ی سەوڵاوا پلەی ٩ بەدەست هێناوە و سوودابە ئەمیری خەڵكی دێولان لە رشتەی هونەردا پلەی هەشتەمی مسۆگەر کردووە.
ئەو سەركەوتن و بەدەست هێنانەی پلەی دوو رەقەمییەی ٣٢ قوتابیی ئوستانی كوردستان لەحاڵێكدایە كە سەندیكای تاكسیڕانی سنە باسی لە چوونە سەرەوەی كرێی سرویسی هاتووچۆی قوتابخانەكان بۆ ٢٢٠ هەزار تمەن لە ساڵی نوێی خوێندندا كردووە.
سوودابە ئەمیری خەڵكی دێولان
هەروەها لە تاقیکردنەوە سەرتاسەرییەکەی ئەمساڵدا، بیست و دوو كەس لە قوتابییەكان پلەی زۆر باشی كەمتر لە ١٠٠یان بەدەست هێناوە.لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٢ كەس لە رشتەی زانستی ئەزموونی، ٥ كەس لەرشتەی زانستی مرۆیی، سێكەس لە گرووپی بیرکاری و زمانی بیانی و ٢ كەسی دیكەش لە گرووپی هونەردا ئەو سەركەوتنەیان بەدەست هێناوە.