سەركەوتنی دوو مێرمنداڵی كاراتەكاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان
15:40 - 4 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: دوو مێرمنداڵی وەرزشكاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان لەراكابەرییەكانی جامی كاراتەی شاری بۆكاندا سەركەوتنیان بۆ خۆیان مسۆگەر كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەشاری بۆكان كێبڕكێی وەرزشی كاراتە لەئاستی مێرمنداڵاندا بەڕێوە چوو، کە تێیدا دوو مێرمنداڵ خەڵكی ئاوایی\" قەرەگۆل\" بەسەر بەرامبەرەكانی خۆیاندا سەركەوتن.
ئاریان مەرزینگ و كاروان مەرزینگ ئەو دوو مێر منداڵە كوردە بوون، كە توانیویانە ئەو سەركەوتنە بەدەست بێنن.
ئەو ركابەرییە لە كێشی كەمتر لە ٥٠ كیلۆ و هەروەها ٣٣ كیلۆدا بەڕێوە چووە.
ئاوایی قەرەگۆل لە نزیک ئاواییەكانی سەرچنار و سەوزی ناوچەی چۆمی مەجیدخان هەڵكەوتووە و نزیک بە ١٠٠ بنەماڵەی تێدا نیشتەجێن.