سەركەوتنی تێكواندۆكارێكی بۆكانی لەئاستی ئێراندا
14:12 - 27 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: تێكواندۆكارێكی كوردی خەڵكی بۆكان توانی لە ئۆڵمپیادی وەرزشی تێكواندۆ لە ركابەرییەكانی ئێراندا، پلەی سێیەم له کێشی + ٨٧ بەدەست بێنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەنسوور سەرمایە خوێندكاری زانكۆی پەیام نوور و تێكواندۆكاری كورد لەنێو خوێندكارانی كاراتەكاردا میداڵی \"برۆنز\"ی بەدەست هێنا.
ئەو ركابەرییە لەئاستی ئێران و لەنێو خوێندكارانی زانكۆكانی پەیام نووردا بەڕێوە چووبوو.
چەند رۆژ لەمەوبەریش قوتابییەكی قوتابخانەی دواناوەندی لەشاری بۆكان لەركابەرییە جیهانییەكانی كاراتەدا توانیبووی پلەی سێیەم و میداڵی \"برۆنز\" بەدەست بێنێت.
رامین جەمشیدی قوتابیی قوتابخانەی فارابی، توانیبووی شکست بە وەرزشكارانی وڵاتانی كورەی باشوور، توركیا و ئێران بێنێت.
پێشتریش جەماڵ حوسێنزادە و ئەیوب فەهمیی دوو وەرزشوانی رشتەی \"كیک جیستو\" لەكێبڕكێ جیهانییەكانی ساڵی ٢٠١٣ی وڵاتی توركیا، توانیبوویان بە سەر بەرامبەرەكانیان، كە لە وڵاتانی رووسیا و ئازەربایجانەوە بەشداربوون، سەربكەون و مداڵی زێڕ بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن.
ئەیوب فەهیمی بێجگە لە بەدەستهێنانی پلەی یەكەم، وەکوو تكنیكیترین وەرزشوانیش پلەی یەكەمی بەدەست هێنابوو.
جەماڵ حوسێنزادە و ئەیوب فەهیمی ئەو سەرکەوتن و میداڵەی كە بەدەستیان هێناوە، پێشكەشی هاووڵاتیانی شاری بۆكانیان كردووە.