سەركەوتنی تیمی كاراتەی كوردستان لە پێشبڕكێیەكانی ئێران

16:08 - 7 سەرماوەز 2711
كوردپا: تیمی كاراتەی پارێزگای كوردستان لە پێشبڕكێی \"سی شین كای و كوبودو\" لە رشتەی كاراتە بە دەستبەبەر كردنی سێ‌ میداڵی زیو و چوار میداڵی برۆنز سەركەوتنی بەدەست هێنا.

هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردۆتەوە لەو یارییانەدا كەلە شاری \"شەهریار\"ی تاران بەڕێوە چووە، 480 وەرزشوان لە چوارچێوەی 10 تیمدا بەشدار بوون كەلە كۆتاییدا شەهاب قەهرەمانی لە تیمی كوردستان و لە كۆمیتەی تاكەكەسیی گەورە ساڵان لە كێشی كەمتر لە 70 كیلۆدا میداڵی زیوی بەدەستهێنا.

لە رشتەی لاوانیشدا ئارمین كەمانگەر و نیما یووسف زادە بە ریز لە كێشەكانی سەرووی 70 و خوار 60 كیلۆ میداڵی زیویان بەدەستهێنا و هەروەها \"ئارمان بیگلەری، كاوان عەبدی و سرووش بەشارەت\"یش لە رشتەی مێرمداڵاندا میداڵی برۆنزیان بۆ خۆیان مسۆگەر كرد.

تیمی كاراتەی كوردستان بە سەرپەرستیی مستەفا ساڵحی و راهێنەریی جەلال عەبدی لەو پێشبڕكێیانەدا بەدشارییان كردووە.