سەركەوتنی كاراتەكارانی كورد لەركابەرییەكانی وڵاتی ئێران
14:05 - 8 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: سێوەرزشكاری كوردی ئوستانی كوردستان، توانیان لە ركابەرییەكانی كاراتە، كەلە شاری تەورێز بەڕێوە چووە، سێمیداڵی \"زێو\" بەدەست بێنن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەرێكەوتی ٣ و ٤ی مانگی رەزبەر تیمی \"كاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆكای\" ئوستانی كوردستان( لاوان و گەورەساڵان) بەشدارییان لە ركابەرییەكانی شاری تەورێزدا كرد.
زانكۆ ئەحمەدی مانگی رابردووش(خەرمانان) لە ركابەرییەكانی شاری تاراندا بەشداری كردبوو، کە توانیبووی پلەی یەكەم و میداڵی زێر بە دەست بێنێت.
هەر لەو پێوەندیەیداو لەئاستی لاوانیشدا، دوو كاراتەكاری دیكەی ئوستانی كوردستان بەناوەكانی كاویان و كاوان عەبدی(برا) لەكێشی ٤٨ و ٥٢ كیلۆدا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.
لەركابەرییەكانی \"كاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆكای\" ٣٠٠ كەس لە ١٢ ئوستانی ئێرانەوە بەشدار بوون و ١٤ كاراتەكاری ئوستانی كوردستانیش لەوێحوزووریان هەبوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەرێكەوتی ٣ و ٤ی مانگی رەزبەر تیمی \"كاراتەی شتیوریوو ئیتۆسۆكای\" ئوستانی كوردستان( لاوان و گەورەساڵان) بەشدارییان لە ركابەرییەكانی شاری تەورێزدا كرد.
زانكۆ ئەحمەدی، وەرزشكاری كورد
لەو ركابەریانەدا، زانكۆ ئەحمەدی خەڵكی شاری سنە لەكێشی ٨٠+ كیلۆدا توانی میداڵی \"زێو\" بە دەست بێنێت.زانكۆ ئەحمەدی مانگی رابردووش(خەرمانان) لە ركابەرییەكانی شاری تاراندا بەشداری كردبوو، کە توانیبووی پلەی یەكەم و میداڵی زێر بە دەست بێنێت.