سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دیاری كرد
16:55 - 7 بانەمەڕ 2712
كوردپا: مەسعوود بارزانی رایگەیاند، ئەگەر كێشەكانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەتا چەند مانگی دیكە یەكلایی نەكرێنەوە، ئەگەری ئەوە هەیە كورد رێفرانۆم رابگەیەنێت.
هەواڵدەریی ئاسوشێتێد پرێس لە زاری \"بارزانی\"یەوە بڵاوی كردەوە، \"ئەگەر هەتا پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لە مانگی رەزبەر، كێشەكانی بەغدا چارەسەر نەكرێن، ئەگەری ئەوە هەیە كە كوردەكانی عێراق بڕیاری یەكلایی بە مەبەستی مانەوەیان لەژێر سیبەری حكوومەتی بەغدا، یان سەربەخۆیی بدەن\".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی: \"خەڵكی عێراق و كوردەكان بەگشتی لەلایەن سەرۆك وەزیری وڵاتی عێراقەوە پەراوێز خراون و لە هەمان كاتیشدا هەست بە ئاسایش و ئارامی ناكەن\".
مەسعوود بارزانی ئەوەشی خستە روو، لە هەوڵی ئەوە دایە كە سەرجەم بەرپرسانی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە مەبستی دانوستان لەسەر مێزی وتووێژ كۆ بكاتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بارزانی پشتگیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەوڵی سوننەكان بە مەبەستی درووست كردنی هەرێمی سەربەخۆ لە عێراق دەربڕیوە.