سەرۆکی زانکۆی کرماشان دۆخی کرماشانی بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا ئاوارتە ڕاگەیاند

16:44 - 24 رەشەمه 2719

مەحموود ڕەزا مواردی، سەرۆکی زانکۆی  زانستی پزیشکیی کرماشان لە پەیامێکدا، دۆخی ئەو شارەی ئاوارته ڕاگەیاند و بە یسبەت ڕوودانی قەیرانێک لەو شارە هۆشداری دا.

هەواڵدەریی حکوومەتیی ئێرانا، لە زاری مواردی بڵاوی کردووەتەوە کە خەڵک ئەو هوشدارە بە نیشانەی قەیرانێکی بەربڵاو چاو لێبکەن و لە ماڵەکانیاندا بمێنەوە.

سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی ئەو شارە باسی لە تووشوونی ٩٨ کەس لەو شارە کرد کە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون و  تاقیکاریی ئەو ٩٨ کەسە، ٧٩ کەسیان ئەرێنی بووە و هەتا ئێستاش ٨ کەس گیانیان لە دەس داوە.