سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی جیهانەدا بەردەوامە

14:06 - 9 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانییەکاندا، وەرشوانێکی کورد خەڵکی شاری بانە لە کێبڕکێی کیک بوکسینگی وڵاتی ئیتالیا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری بانە بەناوی\"مەتین شەجیعی\" توانێ لە کێبڕکێی کینک بوکسینگی لاوان لە وڵاتی ئیتالیا میداڵێ زیر بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردە لەگەڵ تیمی میللی ئێران لە کێبڕکێی کیک بوکسینگ بووە قارەمانی جیهان و لە سێهەمین ڕۆژی wka ئەو کێبڕکێیەی بوو بە خاوەن میداڵی زێر.

مەتین شەجیعی توانی بە سەرکەوتن بە سەر کێبڕکێیکارانی وڵاتی فەرانسە و ئۆکراین و بلژیکتوانی پلەی یەکەم بە دەست بێنێت.

تیمی ملیی ئێران بە ١٧ وەرزشوانی لە کێبڕکێیانەدا بەشداری کردبوو و مەتین شەجیعی تەنیا وەرزشوانی کورد بوو بەشداری کردبوو و توانی میداڵی زێری کیک بوکسینگ بە دەست بێنێت.

لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.