سەرکەوتنی مێرمنداڵان کورد لە ئاستی جیهاندا

14:43 - 20 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: لە کێبڕکێی وێنەکێشان منداڵانی جیهان، لە شاری خارکێف سەر بە وڵاتی ئۆکراین، مێرمنداڵێکی کورد، خەڵکی شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، پلەی تایبەت بە مێرمنداڵان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی وێنەکێشان لە شاری خارکێف \"USERN\" کوڕە کوردێکی خەڵکی شاری گێڵان بە ناوی \"ڕاستین عەزیمی\" لەو کێبڕکێیەدا، توانی میداڵی زێڕ بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

لە هەواڵێکی هاوشێوەی دیکەشدا، لە دووهەمین کێبڕکێی وێنەکێشانی منداڵانی نەخۆش لە وڵاتی ئوکراین، سەمیرا خەلیلی خەڵکی شاری مەهاباد میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

منداڵانی کورد تاکوو ئێستا لە چەندین بەشی هونەری لە وڵاتە جۆراوجۆر بەشدارییان لە کیبڕكێیە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە و توانیویانە بە هەموو کۆسپ و کەموکووڕییەکانیان لە بواری ئیمکاناتەوە، سەرکەوتن بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.