سەرکەوتنی لاوان لە ئاستە وەرزشییەکانی جیهان بەردەوامە
15:02 - 10 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، چوار میداڵی زیڕی کاپی جیهانیی هونەرە ڕەزمییە کانی وڵاتی گورجستانیان بە دەست هێنا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو وەرزشوانی کورد بە ناوەکانی \"موعین قادرپوور\" و \"مەتین عەرەبی\" لە فێستیڤاڵی کاپی جیهانیی هونەرە ڕەزمییەکان لە شاری تفلیسی وڵاتی گورجستان خەڵاتی زێری ئەو کێبڕکێیەیان بە دەست هێنا.
موعین قادرپوور لە بەشی گەورە ساڵان و لە کێشی خوار ٦٥ کیلۆ لە بەشی هونەرەکانی تاکەکەسی و کێبڕکی ئەو فێستیڤاڵە دوو میداڵی زێڕی بەدەست هێنا.
هەروەها مەتین عەرەبی لە تەمەنی لاوان و لە کێشی مەنفی ٤٥ کیلۆ لە بەشی هونەرەکانی تاکەکەسی و کێبڕکێ ئەو فێستیڤاڵە دوو میداڵی زیڕی بە دەست هێنا.
فێستیڤاڵی کاپی جیهانیی هونەرە ڕەزمییەکان بە بەشداری ٢٦ تیم و لە ٩ وڵاتی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک کۆنگ فۆ، وشۆ، کیک بۆکسینگ، موی تای، نینجا و چەند بەشێکی دیکەی وەرزشی لە ٢٨ هەتا ٣٠ مانگی جولای ٢٠١٧ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە شاری تفلیسی وڵاتی گورجستان بەڕێوەچوو.
ئەو کێبڕکێیە لەژێر چاوەدێریی کۆنفدراسیۆنی جیهانیی هونەرە ڕەزمییەکان و ڕێكخراوی جیهانی ئەژدیهای سوور لە لایەن ئەنجومەنی فەرمیی کۆنگ فۆ توئا، ئەژدیهای وڵاتی گورجستان بە بەشداری ٢٨٦ وەرزشوان بەڕێوەچوو.
لەو فێشتیڤاڵەدا وڵاتی ئێران، گورجستان، تورکیە، ئازەڕبایجان، ئوزبەکستان، ڕووسیە، ئەرمەنستان، هێندستان و ئەفغانستان بەشدار بوون.
هەر لەو پەیوەندییەدا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە ٢٣هەمین کێبڕکێی ئۆلەمپیکی هاوینیی \"وەرزشوانانی نەبیست\"، نەسیبە شەهبازی خەڵکی شاری مەریوان میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.