سەرکەوتنی دوو ژنە سیاسەتمەداری بە ڕەچەڵک کورد لە ئورووپا

21:03 - 24 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو ژنە سیاسەتمەداری بەڕەچەڵەک کورد، لە دوو وڵاتی جیاجیای ئورووپا لە هەڵبژراردندا، سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لە دوو هەڵبژاردنی هەرێمیی گرینگدا کە لە هەرێمی بایەرنی ئەڵمانیا و هەرێمی فلامەنی بەلجیکا بەڕێوەچوو
دوو ژنە سیاستەمەداری کورد بە ناوەکانی \"گویلسەرەن دەمیرێل\" لەسەر لیستی پارتی سەوزەکان گەیشتە پەرلەمانی هەرێمی بایەرن (باڤاریا) پاش ئەوەی پارتی سەوز لە دوای پارتی کرستیانی بایەرن پلەی دووهەمی بەدەست هێنا.

دەمیرێل ساڵی ١٩٦٤ لە مەلاتیای باکووری کوردستان لە دایک بووە و بە منداڵی لەگەڵ کەسوکاریدا هاتووەتە ئەڵمانیا. لە ساڵی ٢٠٠٨وە تا یەکشەمەی ڕابردوو ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی موینشن بوو لەسەر لیستی سەوزەکان. دەمیرێل لە ئینتەرنێت ماڵپەڕێکی هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی.

هەروەها، پارێزەر و سیاسەتمەداری بەلجیکایی بەڕەچەڵەک کورد \"زوحال دەمیر\" لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی فلاماندا سەرکەوتنێکی گەورەی لەسەر لیستی هاوپەیمانیی نوێی فلامەن تۆمار کرد.

دەمیر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا هەڵوێستێکی توندی لە دژی گورگە بۆرەکان و ئەندامان و لایەنگرانی ئاکەپەی تورکیا نواند.

دەمیر کە ساڵی ١٩٨٠ لە دایک و باوکێکی کوردی زازا لە شاری گێنک لە دایک بووە و یاسای خوێندووە، لە ساڵی ٢٠١٠وە ئەندامی پەرلەمان بوو لە سەر لیستی پارتەکەی خۆی و لە پاریشەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری یەکسانی.