سەرکەوتنی دوو وەرزشوانی کرماشانی لە کێبڕکێ جیهانییەکانی کاراتە

14:30 - 11 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی شێوازی \"کیوکووشین\" کاراتە لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە؛ \"مێهدی خۆدا بەخشی\" و \"سەعید ئەحمەدی\" دوو وەرزشوانی کرماشانی لە کێبڕکێکانی کیوکووشینی کاراتە کە لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچووە، سەرکەوتنیان بەدەست

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، \"نەبی فەتحی\" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی \"مێهر\"دا ڕایگەیاندووە کە؛ \"لە کێبڕکێکانی پاڵەوانیی کاراتەی جیهان، کە بە میوانداریی شاری لینز لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچووە، تیمی کاراتەی ئێران پلەی یەکەمی ئەم کێبڕکێانەی بۆخۆی مسۆگەر کردووە .

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە؛ \"سەعید ئەحمەدی\" وەکوو یەکێک لە وەرزشوانە بە ئەخڵاقەکان ناوزەد کراوە.

ناوبراو هەروەها گوتی؛ \"تیمی ئێران لەم کێبڕکێیانەدا ١٠ میداڵی زێڕ و١٦ میداڵی زیو و ١٩ میداڵی بڕۆنزیان بەدەست هێناوە و تیمی ئەرمەنسستان و گورجستانیش دووهەم و سێهەم هاتوونەتەوە.

هەروەها لەم کێبڕکێیانەدا \"نەبی فەتحی\" و \"ڕەشیدی\" و \"شۆجاع\" لە لایەن کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ئەم کێبڕکێیانەوە وەکوو باشترین داوەر هەڵبژێردراون.

لە درێژەی ڕەوتی دەسکەوتە باڵا وەرزشییەکانی وەرزشوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مێرمنداڵێکی زۆرانباز لە شاری سەقز، بانگهێشتی تیمی میللی ئێران کرا.
\"مۆبین عەزیمی\" زۆرانبازی دەستەی ئازادی مێرمنداڵان لە کێشی ٦٦ کیلۆدا، بە مەبەستی بەشداری کردن لە کێبڕکێکانی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بانگهێشتی تیمی میللی کرا.