سەرکەوتنی بێ وێنەی٤ خوێندکاری کورد لە تاقیکردنەوەکانی سەراسەریی ئێران

14:41 - 29 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٤ خوێندکاری خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەردەشت لە تاقیکردنەوەکانی فەوقە لیسانس و لەبەشی جەنگەڵداریدا پلەکانی ١ ، ٢، ٩ و ٢٤ یان لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەختیار خزریان خەڵکی شاری سەردەشت، ناسێح میری خەڵکی مەریوان، پلەکانی یەکەم و دووەمیان لەو تایقیکردنەوانەدا بەدەست هێناوە.

هاوکات٢ خوێندکاری کوردی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان بەناوەکانی سامان موراد وەیسی و سەیوان نیک‌خاه پلەی نۆ و بیست و چوار\" یان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.

ئەو تاقیکردنەوانە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە نێوان ٧ هەزار بەشداربووی کۆنکووری فەوقە لیسانس لە ئاستی ئێراند ابەڕێوە چوو و ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانەش رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ راگەیەندراوە.

رشتەی جەنگەڵداری چەندین شاخەی وەک: ئەندازیاری و مودیریەتی دار و لێڕەوار و چٶنیەتی پێش گرتن لە فەوتانی دارستانەکان و هەروەها لایەنی ئابووریی کۆمەڵاتیی لە خۆ دەگرێت.

هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی بە خوێندکار سەرکەوتوو تەنیا بەپێی سەرکەوتنی ئەو خوێندکارانە لە قۆناخەکانی دادهاتووی خوێندندا دەبێت.