سەرژمێری لەسەدا 99/5 پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا/ 787 هەزار و 201 بنەماڵە
20:25 - 6 سەرماوەز 2711
كوردپا: بەپێی دوایین ئاماری سەرژمێری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، رێژەی حەشیمەتی ئەو پارێزگایە دوو میلیۆن و 940 هەزار كەسە.
غوڵامڕەزا دیزیج نژاد جێگری بەرنامە رێژی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای رایگەیاند، 504 هەزار و 523 بنەماڵە لە شارەكانی ئەو پارێزگایەدا هەیە و گوندەكانیش 278 هەزار و 288 بنەماڵەیان لەخۆ گرتووە.
هەواڵدەریی میهر لە زاری دیزج نژادەوە بڵاوی كردەوە، ئاماری حەشیمەتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی 1385 دوو میلیۆن و 450 هەزار كەس راگەیەندرابوو.
ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كرد، هەر بەپێی ئەو سەرژمێریەی ساڵی 85 -80 لەسەدا 85 پیاوان و لەسەدا 71ی ژنان پارێزگای ئازەربایجانی رۆژ ئاوا خوێندەوار بوون.