سەرمابردوویی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

10:22 - 29 رەشەمه 2719

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئازاد عومەری"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "ڕاویانـ"ـی ناوچەی بەخشی کوتۆل، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی سنووری خۆی گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە ماوەی چەند ساڵێکە بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی ڕووی لە پیشەی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان کردووە و لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە بەرزاییەکانی سنووری خۆی تووشی سەرما و کڕێوە بوونە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەیوان شەریفی" کوڕی "خالید"، خەڵکی بانە، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.