سەرمابردوویی کۆڵبەرێکی پیرانشاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

11:02 - 23 رێبەندان 2719

ڕۆژی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەبی ئەحمەدپەنا" خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنوورەکانی ئەو شارە، لە کاتی کۆڵبەریدا تووشی سەرمابردوویی بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە بووە، کە بە هاوکاریی کۆڵبەرانی دیکە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ١٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان فتووحی" ناسراو بە "عوسمان عەلی مینا"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مێشاو" و دانیشتووی گەڕەکی تازاوای سەقز، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.