سەرمابردووی و تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو کۆڵبەرەی کردە قوربانی

13:52 - 27 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بە هۆی سەرمابردووی لە ناوچەی سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"شاکر میاووقی\" (پوور خالید) خەڵکی گوندی \"دزە\"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە شاری سەردەشت، بە هۆی سەرما و گڕێووە، گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە، بە هۆی سەرمابردوویەوە، گیانی لە دەست دا و پاش ئەو ڕووداوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت، ڕاگوێزراوە.

\"\"لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"مەسعوود تەیمووری\" خەڵکی گوندی \"کڵاش\" سەر بە شاری جوانڕۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، لە سنووری شاری نەوسوود، بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندرووستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.