سەرما گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند

20:08 - 16 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کۆڵبەرانی کورد بە هۆی سەرما و سۆڵەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی \"بێواران\"ی شاری سەردەشت گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی ١٥ ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد لە بەرزاییەکانی شاخی\"دووپەزە\" لە ناوچەی بێوارانی شاری سەردەشت تووشی سەرماو سۆڵە بوون و لە ئاکامدا یەکێک لە کۆڵبەرانی تەمەن ١٧ ساڵە گیانی لە دەست دا.
\"\"
کاروان ڕەشکە
کاروان ڕەشکە تەمەن ١٧ ساڵە کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی\"میرئاوا\"ی شاری سەردەشت بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی شایەت حاڵەکان، ئەو کۆڵبەرە بە یارمەتی و هاوکاری ‌هێزە خەڵکییەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراوتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو، کاروان ڕەشکە بەبێ هیچ چەشنە نیشانەیەکی ژیان گەیەنراوتە نەخۆشخانە و سەرەڕای هەوڵی پزیشکان ناوبراو گیانی لە دەست داوە.

مانگی ڕابردوو لە شارەکانی شەردەشت،ورمێ بە هۆی هەرەسی ڕنووە و باو بۆران ٦ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داو، هەتا ئێستا جەنازەی کۆڵبەرە ورمێییەکە لە ژێر بەفر دا ماوەتەوە.