سەرلەنوێ بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کورد کەوتنە ژێر گوشار

20:53 - 11 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: دادگای پیرانشار لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، لەبریی دانەوەی قەباڵەی خانوویەک، بڕی سەد میلیۆن تمەن پارەی لە باوکی چالاکێکی سیاسی ستاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، لەدوای ئەوەی کە باوکی چالاکێکی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی \"29673.jpg\"
جەلال لاهیجانی
خانووەکەی لێ کرا، بە مەبەستی پێشگرتن لەو بڕیارە، بڕی ١٠٠ میلیۆن تمەنی خستووەتە سەر ژمارە حیسابی دادگای پیرانشار.

پێشتر باوکی ئەو چالاکە سیاسییە لە پێناو ئازادکردنی کۆڕەکەی لە گرتووخانە، سەنەدی خانووەکەی لەبارمتەدا دانابوو.

جەلال لاهیجانی چەند ساڵ لەمەوبەر و پاش ئازادبوونی لە زیندان، بەناچاری و بەهۆی گوشاری ئەمنییەتی، وڵاتی بەجێهێشت. ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری و \"29677.jpg\"
پڕۆپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لەژێر زەخت و هەڕەشەی گیانیی‏دا بوو.

ئەو دۆخەی کەبۆ بنەماڵەی لاهیجانی دروستکراوە، لەکاتێکدایە کە جەلال لەئێستادا لە ئێراندا نەماوە و نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتە.

بڕیاری زەوت و وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە بە دەزگای دادوەری ڕاگەیەندراوە.

\"29678.jpg\"
زۆرجار لەدوای هەر هەڵبژاردنێک لە ئێراندا، چالاکانی سیاسی و بنەماڵەکانیان لە لایەن دەزگا ئەمنی و قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەکەونە ژێر زەخت و گوشار و ئەو دۆخە لە کوردستان، هەردەم بەرچاوتر، زۆرتر و سیستماتیکترە.