سەردەشت/ کوشتنی ئەسپی هاووڵاتییان بە دەستی هێزە نیزامییەکان

21:59 - 7 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٠ سەر ئەسپی بارهەڵگری هاوولاتییان لە ناوچەی سەردەشت، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە کوشت چوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێئران لە نزیک سەیرانگەی پردانان، هەڵکەوتوو لە سەر رێگەی سەردەشت – پیرانشار، زیاتر لە سەر ئەسپی بارهەڵگریان کوشت.

بە وتەی شایەتحاڵێک، هێزە نیزامییەکان لە کاتێکدا ئەسپی هاووڵاتییانیان کوشتووە، کە ئەو ئەسپانە بارەکانیان چەند تەلیسێک \"جۆ\" بووە.

ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە نیزامییەکان سەرەتا ئەسپەکانیان گرتووە و پاش ئەوەی بە دارەکانیانەوە بەستوونەتەوە، تەقەیان لێکردوون و کوشتوویانن.

هەروەها رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە، هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پایەگای بروونی لە ناوچەی نەوسوود، ١٣ سەر ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەرانیان زەوت کردبوو، کە دواتر بە کۆبەرانیان راگەیاندبوو، \"ئەگەر هەر کۆڵبەرێک بڕی ٢ ملیۆن تمەن پارەیان پی بدات، ئەسپە بارهەڵگرەکەی پێ ئەدرێتەوە\".