سەردەشت/ سێ کرێکاری لاو لەدووکانی میکانیکی تووشی سووتاوی بوون

20:24 - 30 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: سێ کرێکاری لاو خەڵکی شاری سەردەشت لە دووکانی میکانیکی بە هۆی ئاگرگرتنی سوپەی نەوتی لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوی سووتاوی بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار، ئاگرکەوتنەوە لە لە دووکانی میکانیکی ماشین لە گوندی \"نەڵاس\" لە ناوچەی وەزینەی شاری سەردەشت بوو بە هۆی سووتاوی سێ کرێکاری لاو بە ناوەکانی \"سامڕەند خزرزادە\" تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی \"ولێو\"، \"محەممەد محەممەدزادە\" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی \"ولێو\" و ڕەسووڵ ئیبراهیمی\" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی\"نەڵاس\".

لەو ڕووداوەدا، سامڕەند خزرزادە بە هۆی ڕیژەی زۆری سووتاویەکەیەوە لەو ئاگرکەوتنەوەدا، بۆ ناوەندەی دەرمانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە. هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە، نەشتی سۆپەی نەوتی میکانیکی ڕاگەیەندراوە.

گوندی نەڵاس سەر بە ناوچەی وەزێنە لە ١٥ کیلۆمێتری شاری سەردەشت هەڵکەوتووە.