سەردەشت/ ٣ خوێندکاری کورد دەستبەسەر کران
21:06 - 10 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی خەڵکی سەردەشت لەگەڵ دوو لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی سەرماوەز، سروە عەبدی خوێندکاری ڕشتەی \"ماف\"ی زانکۆی پەیامی نووری پیرانشار هاوڕێ لەگەڵ براکەی بەناوی عەبدی و دەزگیرانەکەی بەناوی سامان ئیبراهیم پوور کە هەموویان خەڵکی سەردەشت بوون، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە لیباس شەخسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر خانووی ئەو ٣ هاووڵاتییە و وێڕای دەستبەسەر کردنیان، دەستیان بەسەر کەرەستەی تاکەکەسی، لەبتاب و کۆمپیۆتێری ئەواندا گرتووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە؛ \"پێشتر و لە ساڵی ٩٣دا، سروە عەبدی لەگەڵ سامان ئیبراهیم پوور بە تۆمەتی \"چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڵای کوردستان\" دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، گوتیشی : \"بنەماڵەی عەبدی سەرەڕای سەردانی بەردەوام بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە و ناوەندە ئەمنیەتییەکان وەڵامێکی ئەرێنییان پێ نەداونەتەوە\".
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تاوانی ئەو سێ هاووڵاتیە کوردە بڵاو نەکراوەتەوە.