سەردەشت/ بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێک پێکرا

16:13 - 18 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەریم خەندەدار" خەڵکی گوندی "میر شێخ حەیدەر"ی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە بەرزاییەکانی "دووپەزە" لە سنووری "کێلێـ"ـی شاری سەردەشت بە تەقەی هەنگی سنووری پێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەنگی سنووریی سەردەشت، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە پاش بریندارکرانی بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت ڕاگوێزراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.