سەردەشت؛ ژنێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:23 - 10 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فائیزە ئەحمەدیان"، کچی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "گەڵ کەنگ" سەر بە بەخشی ناوەندیی سەردەشت، بە هۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

فائیزە ئەحمەدیان خێزاندار و خاوەن یەک منداڵە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانبار، مێرمنداڵێک بە ناوی "نیما خوسرەوی"، کوڕی ناسر و خەڵکی سەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.