سەردەشت؛ ژنێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو

09:24 - 10 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەر، ژنێک بە ناوی "شلێر"، خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە پاسگای سنووریی "دۆڵەتوو"، دەستی بریندار بووە.

شلێر هاوکات لەگەڵ برینداربوونی هاوسەرەکەی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە بریندار بووە.

ئازاد، هاوسەری شلێر، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لاقی بریندار بووە و پاشان ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.