سەردەشت؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

10:50 - 8 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار"، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە پایگایەکی چۆڵکراوی گوندی "زەلێ" سەر بە سەردەشت، بریندار بوو.

ناوبراو خەڵکی گوندی "سپیدارێ" سەر بە سەردەشتە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی سەرەتا ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت و مەهاباد کراوە و پاشان بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ ڕاگوێزراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە پایگا چۆڵکراوەکانی گوندی "جانداران" سەر بە مەهاباد، هاووڵاتییەک بە ناوی "زانیار عەبدوڵڵاهی"، لاقی بریندار بوو.